ئه‌وروپا

مۆدریچ یەک هەنگاو دوورە لە ژمارەیەکی مێژووی

یاریگا- لوکا مۆدریچی یاریزانی نێودەوڵەتی کرواتی تەنها یەک هەنگاو دوورە لە مارەیەکی مێژوویی بە درێسی هەڵبژاردەکەیەوە.

شەوی ڕابردوو لە میانی یاریی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی هەڵبژاردەکانی ئەورووپا کرواتیا بەرامبەر سلۆڤینیا، مۆدریچ ژمارەکەی داریۆ سێرنای هاونیشتیمانی یەکسان کردەوە بە ئەنجامدانی 134 یاری بە درێسی هەڵبژاردەکەیەوە.

یاری داهاتووی ئەو هەڵبژاردەیە ڕۆژی شەممە دەبێت بەرامبەر قوبرس و تێیدا یاریسازەکەی ڕیاڵ مەدرید دەبێتە خاوەن زۆرترین یاری لە مێژووی کرواتیا لەوەتەی یەکەم بەشداری مانگی سێی 2006.

بابەتی زیاتر

Back to top button