ئاسیائه‌مریکائه‌وروپا

چین بایکۆتی شتومەکی وەرزشی کۆمپانیاکانی نایکی و ئادیداس دەکات

یاریگا
دوای ئەوەی ساڵی رابردوو بە هۆی چەند کێشەیەک لە نێوان کۆمپانیای سویدی H&M بەرهەمهێنەری شتومەکی وەرزشی و حکومەتی چین دروست بوو، خەڵکی ئەم ولاتە بایکۆتی ئەم کۆمپانیایەکان کرد و زیانێکی زۆریشیان بەرکەوت، ئێستاش خەلکی چین هەڵمەتێکیان راگەیاندووە بۆ بایکۆت کردنی هەردوو گەورە کۆمپانیای نایکی و ئادیداس.

رۆژنامەی خەڵک لە چین بڵاویکردووە، ئەم گەورە کۆمپانیانە لە وڵاتەکەیان کێڵگەی گەورەی پەمویان هەیە، بەڵام بەم دواییە ئامێری کشتوکاڵی بۆ دروێنەوەی بەکار دێنن، ئەمەش وایکردووە هەلی کار لەو ناوچانەی کە کێلگەیان هەیە کەم بێتەوە، بۆیەش حیزبی کۆمۆنێستی ئەم وڵاتە هەڵمەتێکی سەرتاسەریان راگەیاندووە و داوا لە هاونیشتیمانیەکانیان دەکەن بایکۆتی ئەم کۆمپانیانانە بکەن.

لەم کەمپەینە داوا کراوە کە زیاتر گرنگی بە بەرهەمی ناوخۆ بدرێت، هەربۆیە ئەم کۆمپانیایانە لە ماوەیەکی کەمدا زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و چاوەڕێش دەکرێت زیانەکان زیاتریش بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button