ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

یانەیەک هەواڵی گواستنەوەی ڤاسکێز رەتدەکاتەوە

یاریگا
لوکاس ڤاسکێز، ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا تەنها ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی ماوە و تاوەکو ئێستاش گرێبەستەکەشی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی نەکردووەتەوە.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا هەفتەکانی رآبردوو دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئامادەیە بۆ وەرزی داهاتوو ناوەڕاستکارەکەی شایانەکان بێ بەرامبەر بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی هەواڵەکەی رەتکردەوە و نوسیویەتی کە باڤارییەکان هیچ پلانێکیان نیە بۆ گواستنەوەی یاریزانە ئیسپانیەکە.

ڤاسکێز کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید تەواو دەبێت و تاوەکو ئێستاش لەگەڵ کارگێری یانەکەی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رێکنەکەوتووە، بۆیە پێشبینی دەکرێت یانەکەی جێبێڵێت.

Back to top button