ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

بوفۆن: پاریس گرێبەستێکی نوێیان پێشکەشکردووم

یاریگا-یانەی پاریس سان جێرمان دەیەوێت جانلویجی بوفۆن بۆ وەرزێکی دیکە بهێڵێتەوە سەرەڕای ئەوەی وەرزی داهاتوو تەمەنی دەگاتە ٤٢ ساڵ.

لەگەڵ ئەوەی پێشتر یانەکە بڕیاریدابوو لە کۆتایی وەرز ماڵئاوایی لە گۆڵپارێزە بە ئەزموونەکە بکات بەڵام بوفۆن بۆ سکای ئونۆ وتی “یانەکە گرێبەستێکیان پێشکەشكردووم بۆ وەرزی داهاتوو، ئەمەش زۆر دڵخۆشی کردووم. لە چەند رۆژی داهاتوو خوێندنەوەی بۆ دەکەین بزانین کە ئەم پڕۆژەیە بۆ هەردوولا بەسوودە یاخود نا. تەمەنم ٤١ ساڵە و لە پاریسم ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ من”.

لە باری مانەوەیدا  بوفۆن پێدەنێتەوە ٢٥هەمین وەرزی وەکو  یاریزانی پیشەگەر. جاڵجاڵۆکە ئیتاڵییەکە لە ٢٤ یاری وەرزی رابردووی پاریس بەشداریکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button