ئیسپانیا

شۆكێكی نوێ بۆ بارسێلۆنا سەبارەت بە پێكانەكەی كۆوتینهۆ

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا دوایین پێشكەوتنەكانیان سەبارەت بە پێكانەكەی فلیپ كۆوتینهۆی بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بڵاوكردەوە.

كۆوتینهۆ لە یاری بەرامبەر ئیبار لە كۆتایی مانگی كانونی یەكەمی ساڵی 2020 تووشی پێكان بوو نەشتەرگەری بۆ ئەژنۆی چەپی كرد.

وا بڕیار بوو سێ مانگ بەهۆی پێكانەوە دووربكەوێتەوە بەڵام لە مانگی ڕابردوودا دووبارە تووشی ئاوسان بوویەوە لە ئەژنۆیدا و ئەمەش ماوەی دووركەوتنەوەی زیاتر كرد لە وادەی گەڕانەوەی.

ڕادیۆی كادینا سێری ئیسپانی ئاشكرایكرد كۆوتینهۆ سەفەری قەتەڕی كردووە بۆ ئەوەی سەردانی پزیشكێكی باوەڕپێكراو بكات بۆ ئەژنۆی.

هەروەها سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەستێرە بەڕازیلیەكە پێوویستی بە چوار هەفتەی دیكە هەیە بۆ چاكبوونەوەی.

كۆوتینهۆ لە قەتەڕ

بابەتی زیاتر

Back to top button