چامپیۆنزلیگ

یوفا ئەو قسانە ئاشکرا دەکات کە ڕۆناڵدۆ بە پیپی وتووە لە یاریگای یوڤێنتوس

یاریگا- پێگەی فەرمی یوفا چامپیۆنزلیگ ئەو قسانە ئاشکرا دەکات کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە پیپی هاونیشتیمانی وتووە له یاریی گەڕانەوەی نێوان یوڤێنتوس و پۆرتۆ لە قۆناغی 16 کە خانمە پیرەکەیان کرده دەرەوەی پاڵەوانێتییەکە.

لە خولەکی 31ی یارییەکە، کاتێک یوڤی لێدانێکی گۆشەی جێ بەجێ دەکات، پیپی لێی دەدرێت و بەردەبێتەوە کە بۆ گەڕانەوەی بۆ نێو کەشوهەوای یارییەکە، پێویستی بە ڕێنمایی چارەسەریی دەبێت.

بەگوێرەی ئەو گرتەڤیدیۆیەی کە یوفا بڵاوی کردۆتەوە، ڕۆناڵدۆ لەو کاتەدا بە پیپی دەڵێت: “بەردەوامبە لە یاریی کردن، من براوە دەبم و ئەوەش کاتێکە تۆ لە یارییەکەدا بیت.”

گرەوەکەی دۆن ئەگەچی بە بردنەوەی 3-2 کۆتایی هات، بەڵام ئەوە دادی نەدان و بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون 4-4 کرانە دەرەوەی پاڵەوانێتیەکە و ڕۆناڵدۆش نەیتوانی ئاستێکی ئەوتۆ پێشکەش بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button