ئه‌وروپا

ڕیاڵ مەدرید گرێبەستی هالاندی یەكلاكردەوە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئەمڕۆ پەرەسەندنێكی نوێیان سەبارەت بە پەیوەندیكردنی ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری بروسیا دۆرتمۆند بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشكرا كرد لە هاوینی داهاتوودا.

بەپێی بەرنامەی(چیرینگیتۆ)ی ئیسپانی گرێبەستی هالاند لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بە بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ كۆتایی پێهاتووە.

هەروەها بەرنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد لە ئەگەری پەیوەندیكردنی هالاند بە ڕیاڵ مەدریدەوە ئەوا یانە شاهانەكە واز لە بیرۆكەی گواستنەوەی مباپێ دەهێنێت.

شایەنی باسە بە ئاستە بەرزەكەی هێرشبەرە نەرویجیەكە زۆربەی یانە بەهێزەكانی ئەوروپا لە هەوڵی گواستنەوەیدان لەوانە ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا و هەردوو مانچێستەرەكە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button