ئیسپانیابازاری گواستنه‌وه‌فه‌ڕه‌نساگرنگترین

ئەبیداڵ: دەمتوانی نێیمار بگەڕێنمەوە بارسا بەڵام گریزمان یان کڕی!

Korek Telecom

ئێریک ئەبیداڵ دەڵێت دەیتوانی نێیمار داسیلڤا بگەڕێنێتەوە یانەکە لە ٢٠١٩دا و چاوپێکەوتنیش هەبووە.

ئەستێرەکەی پێشووی بارسا، لەو ساڵەدا بەڕێوبەری تۆپی پێی بارسێلۆنا بوو، لە لێدوانێکدا بۆ تەلەگراف وتی “١٠ رۆژ بەر لە داخستنی بازاڕی گواستنەوە، چووم بۆ پاریس و لەگەڵ لیۆناردۆی بەڕێوبەری وەرزشی قسەمان کرد. هەروەها بەڕێوبەری گشتی بارسێلۆناش هاتبوو بۆ قسەکردن سەبارەت بە نێیمار. بەڕێوبەری گشتی تەنها کاتێک دەچێتە پاریس ئەگەر بتوانین گرێبەستەکە ئەنجام بدەین. ئەگەر گریزمان نەکڕدرایە ئەوا ١٠٠٪ بەدڵنیاییەوە دەمانتوانی نێیمار بگەڕێنینەوە”.

ئەبیداڵ وتیشی “ئەمە پەیوەندی بەوەوە نیە نێیمار لە گریزمان باشترە یاخود نا، بەڵکو پێویستمان بە هێرشبەرێکی باڵ بوو ئەوەش بۆ پێگەی نێیمار گونجاو بوو. بەڵام دواتر سەرۆکی یانەکە گریزمانی کڕی”.

گریزمان دوو وەرزە لە بارسا یاری دەکات بەڵام تا ئێستا نەبووەتە جێگەی متمانەی راهێنەر و هاندەرانی یانەکە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!