ئیتاڵیا

کێشە ناوخۆییەکانی یۆڤی و دەمەقاڵێی پیرلۆ و سەرۆکی یانەکە ئاشکرادەبێت

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆس بە ساتەوەختێکی سەختدا تێدەپەڕێت و ئەمەش بووەتە هۆکاری گرژی و ناکۆکی لە نێو یانەکەدا.

شسکستەی شەوی رابردوو، بەرێژەیەکی زۆر ئەو یانەیەی بێ هیواکرد لە ناسناوی خولی ئیتاڵی. بەگوێرەی لا ستامپا  دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر بینیڤینتۆ، ئانیێلی سەرۆک بە توڕەییەوە چووەتە بەردەم پیرلۆ و دەمەقاڵێ لە نێوانیان روویداوە. جگە لەوە لە ژووری خۆگۆڕین دەنگی گرژی و شەڕی نێوان یاریزانەکان لە دەرەوە بیستراوە.

هەموو سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەندریە پیرلۆ لە کۆتایی ئەم وەرزەدا لە راهێنەرایەتی یانەکە دووربخرێتەوە، بە تایبەت ئەگەر تووشی هەر شکستێکی دیکە ببێت لەم وەرزەدا پاش ماڵئاواییکردن لە خولی پاڵەوانەکان و دوورکەوتنەوە لە ناسناوی خولی ئیتاڵی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button