ئه‌وروپا

لیڤاندۆڤسکی لە ڕکابەریی تاک یاریزانەوە بۆ دووانەکانی هەریانەیەک

یاریگا- ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ئەم وەرزەش لووتکەی ئاستی خۆی پیشان دەدات و ژمارەکانی دەریدەخات کە نەک تەنها ڕکابەری تاک یاریزان، بەڵکوو دووانە گۆڵکارەکانی هەر یانەیەکیتر پێنج خولە بەهێزەکەی ئەورووپا دەکات.

پێگەی ESPNی وەرزشی داتایەکی بڵاوکردتەوە سەبارەت بە گۆڵکاران و ژمارەی گۆڵەکانیان لەم وەرزە بۆ هەر پێنج خولە گەورەکە و تێیدا هێرشبەرە پۆڵەندییەکەی بایەرن بە تەنها لە دوووانەی یانەکانیتر زیاتری تۆمار کردووە، بەم شێوەیە:

– لیڤاندۆڤسکی: 35 گۆڵ

– لوکاکۆ و مارتینێز: 33 گۆڵ

– مێسی و گریزمان: 31 گۆڵ

– مباپی و کین: 31 گۆڵ

– هاری کین و سۆن: 30 گۆڵ

– ڕۆناڵدۆ و مۆراتا: 30 گۆڵ

– سوارێز و یۆرێنتی: 28 گۆڵ

– هالاند و سانچۆ: 27 گۆڵ

– موریێڵ و زاپاتا لە ئەتڵەنتا: 26 گۆڵ

– دێپای و ئیکامبی لە لیۆن: 26 گۆڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button