ئیسپانیا

ڕاهێنەری ڕیاڵ سۆسیداد: بارسێلۆنا پاڵێوراوی گەورەیە بۆ بردنەوەی لالیگا

یاریگا-

ئیمانوێل ئەلجواسێل ، ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ سۆسیدادی ئیسپانی پێی وایە بارسێلۆنا پاڵێوراوی گەورەیە بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگای ئەم وەرزە.

بارسێلۆنا توانی بە ئەنجامێكی گەورە و بە شەش گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ڕیاڵ سۆسیداد بباتەوە لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 28ی خولی ئیسپانی.

لە دوای یاریەكە ڕاهێنەرەكەی سۆسیداد ووتی: هەست بە ئازار و ناخۆشی دەكەم وەك هەر هاندەرێك ، چونكە ئەو ئەنجامە بە دڵی ئێمە نیە.

هەروەها ووتیشی: ڕووبەڕووی یانەیەك بووینەتەوە كە بە كاتێكی زۆر باشدا تێدەپەڕێت ، دەرفەتمان هەبوو بۆ گۆڵكردن بەلام گۆڵمان تۆمار نەكرد و دواتر ئازاری زۆریان داین.

لە كۆتایشدا ووتی: لەو باوەڕەدام بارسێلۆنا پاڵێوراوی سەرەكی و گەورەیە بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگای ئەم وەرزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button