یاریگا

زیدان جارێکیتر پشتگیری بنزیمە دەکات لە کێشەکانی لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا

یاریگا- زینەدین زیدان جارێکیتر پشتگیری لە کەریم بنزیمە دەکات لە کێشە قووڵە و دوورووورێژەکەی پەیوەست بە بانگهێشت نەکردنەوەی بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا.

بنزیمه کۆڵەکەی سەرەکی هێڵی هێرشبەری ڕیاڵ مەدریدە لەوەتەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یانەکەی جێ هێشتووە و ئەم وەرزەش هێرشبەرە فەڕەنسییەکە بە گۆڵەکانی توانیویەتی مێرەنگی لە زۆر بارودۆخی قورس ڕزگار بکات و ئەمشەویش بەرامبەر سێڵتاڤیگۆ دوو گۆڵی تۆمار کرد و ئەسیستێکیشی کرد.

دوای یارییەکە زیدان سەرسوڕمانی خۆی پیشان دایەوە لە بانگهێشت نەکردنەوەی بۆ ڕیزی کەڵەشێرەکان و گوتی: “چۆن لەوە تێبگەین کە بۆچی بنزیمه بۆ فەڕەنسا یاریی ناکا؟ بە ڕاستی زۆر خەڵک لەوە تێناگەن. بەڵام من وەک ڕاهێنەری ڕیاڵ، زۆر بەو خۆشحاڵم و کاری مەزن دەکات لەپێناو یانەکە.”

لەوەتەی ساڵی 2015 دیدیەدیشا و بە پاڵپشتی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا، بنزیمه لە هەڵبژاردەکە دوورخراوەتەوە و مشتومڕی بەردەوامە.

بابەتی زیاتر

Back to top button