ئیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر سێلتافیگۆ

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر سێلتافیگۆ.

ئەمڕۆ كاتژمێر 6:15 بە كاتی كوردستان سێلتافیگۆ لە یاریگای بالایدۆسی تایبەت بە خۆی میوانداری ڕیاڵ مەدرید دەكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 28ی خولی ئیسپانی.

بۆ ئەم یاریە زیزۆ لە تواناكانی ڕامۆس و كارڤاخال و ئۆدریۆزۆلا و هازارد بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بەپێی ڕۆژنامەی ئاس:

گۆڵپارێز: كۆرتوا

هێڵی بەرگری: ڤاسكێز ، ڤاران ، ناچۆ ، میندی

هێڵی ناوەند: مۆدریچ ، كاسیمیرۆ ، كرۆس

هێڵی هێرشبردن: ئەسینسیۆ ، بێنزیما ، ڤینیسیۆس

ڕیاڵ مەدرید بە كۆكردنەوەی 57 خاڵ لە ڕیزبەندی سێیەمی لالیگا دێت بە جیاوازی 2 خاڵ لە بارسێلۆنای دووەم و شەش خاڵ لەگەل ئەتلەتیكۆی پێشەنگەوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button