ئه‌وروپا

یەكەم هەنگاوی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی هالاند لە هاویندا

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە سەرۆكایەتی خوان لاپۆرتا یەكەم هەنگاوی خۆیان بۆ گواستنەوەی ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و گۆڵكاری یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی.

بە ئاستە بەرز و سەرسوڕهێنەرەكەی هالاند چاوی زۆربەی یانە گەورەكانی ئەوروپای بۆ لای خۆی ڕاكێشاوە.

بەپێی ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بارسێلۆنا بە هەموو توانایەكیەوە هەول دەدات بۆ گواستنەوەی گۆڵكارەكەی دۆرتمۆند لە گواستنەوەكانی هاویندا ، بەجۆرێك كە لاپۆرتا بەشێوەیەكی تایبەت لەگەل مینۆ ڕایۆلای بریكاری كارەكانی یاریزانەكە قسەیكردووە بۆ گواستنەوەی بۆ كامپ نۆو لە هاوینی داهاتوودا.

سەرەڕای خواستی بارسا بۆ گواستنەوەی یانە كەتەلۆنییەكە دووچاری سەختیەكی زۆر دەبێتەوە و بۆ ئەوەی یاریزانەكە بگوازێتەوە پێوویستە چەندین یاریزانی بفرۆشێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button