ئاسیافه‌ره‌نسایاریگا

وێنەیی: پۆگبا و زووما لە سعودیان بۆ بەجێگەیاندنی عەمرە

یاریگا- پێگە وەرزشییە عەرەبیی و سعوودییەکان وێنەی پۆڵ پۆگبای فەڕەنسیی و کۆرت زوومای هاونیشتیمانیان بڵاو کردۆتەوە کە لە وڵاتی سعوودیان بە مەبەستی بەجێگەیاندنی عەمرە.

ئەوە یەکەمجاریان نییە یاریزانە موسڵمانەکانی فەڕەنسا لەو ڕێوڕەسمە ئایینییەکاندا ببینرێن بە تایبەت لە وڵاتی سعوودیا. پێشتریش ناوەڕاستکارەکەی مانچستەر یونایتد سەردانی مەککەی پیرۆزی کردووە پێش دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیالی ڕووسیا کە هەڵبژاردەکەی بوو بە پاڵەوان.

وەک لە وێنەکاندا دەرکەوتووە، پۆگبا و زووما چاویان کەوتووە بە ئەمیر بن عەبدولعەزیز بن تورکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتی وەرزشی سعوودیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button