ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەفسانەیەکی ئارسناڵ داوای درێژکردنەوەی گرێبەستی داڤیز لویز دەکات

ئالان سمز ئەستێرەی مێژوویی یانەی ئارسناڵ داوا لە یانەکە دەکات گرێبەستی داڤید لویز درێژبکرێتەوە پاش ئاستە بەرزەکەی ئەم وەرزەی ئەو یاریزانە.

 

لویز بەشێکە لە پێکهاتەی سەرەکی گەنەرز بەڵام لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و تا ئێستا داهاتووی نادیارە.

ئالان لە نێوان ساڵانی ١٩٨٧ تاوەکو ١٩٩٥ هێرشبەری ئارسناڵ بووە و سەبارەت بە یاریزانە بەڕازیلییەکە وتی “هەرگیز نازانیت چی روودەدات لە تۆپی پێ، لویز بووەتە یاریزانێک کە ئێستا هاندەرانی ئارسناڵ دەیانەوێت بمێنێتەوە. ئەو سەرکردەیە و پێم وایە ئارتێتا ئەو تایبەتمەندییەی ئەوی بەدڵە. هەروەها خاوەنی دەنگێکی بەهێزە لەنێو یاریزانان و رێکخستنیان. پێم وایە هێشتا دوو وەرزی دیکەی ماوە کەبە بەهێزی یاری بکات. جاری پێشوو کە گرێبەستەکەی نوێکرایەوە هاندەران ناڕازی بوون بەڵام پێم وایە ئەمجارەیان جیاواز دەبێت”.

گەنەرز پێچەوانەی ساڵانی رابردوو، کەمتر کێشەی هێڵی بەرگری هەیە بەڵام کەمی ژمارەکانی گۆڵەکانی یانەکە بووەتە هۆکاری لەدەستدانی خاڵ و لە ئێستادا لە پلەی ١٠هەمی پریمەرلیگن.

بابەتی زیاتر

Back to top button