ئیسپانیا

ڤیدال بۆ میسی: تۆ مامۆستای تۆپی پێیت

Captain Korek

یاریگا-

ئارتۆرۆ ڤیدالی چیلی و یاریزانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی پیرۆزبایی خۆی لە هاوتیمی پێشووی لیۆنێل میسی كرد بەبۆنەی یەكسان كردنەوەی ڕیكۆردەكەی چاڤی هێرناندێز.

لە بەشداریكردنی لە یاری دوێنێ بەرامبەر هویسكا میسی كۆی یاریەكانی لەگەڵ بلاوگرانا بۆ 767 یاری بەرزكردەوە و بەوەش ژمارەكەی چاڤی یەكسان كردەوە.

بۆ ئەو مەبەستەش ڤیدال لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی: ” ژمارە پێوانەییەكی نوێ براكەم ، تۆ گەورە و مامۆستای تۆپی پێیت ، تۆ باشترینیت ، لە دەرەوەی ئەم هەسارەیەیت ، تەنهایت و هاوشێوەت نیە ، جادووگەریت ، بێگومان بەردەوام دەبیت لە شكاندنی ژمارە پێوانەییەكان ، تۆ تاكی ، باوەشێكی گەورە”.

شایەنی باسە لە یاری بەرامبەر هویسكا میسی توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات و گۆڵێكیش درووست بكات بەو بردنەوەیەش جیاوازی خاڵەكانیان لەگەڵ ئەتلەتیكۆی پێشەنگ بۆ چوار خاڵ كەم كردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button