ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

ئامارەکانی ئاتالانتا لە چامپیۆنزلیگ مەترسیدارن

یاریگا
ئەمشەو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، یانەی ئاتالانتای ئیتاڵیا دەبیتە میوانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا.

یارییەکە لە کاتێکدا دەکرێت، یانە ئیتاڵیەکە لە یاریی چوون لە یاریگای خۆیان بە گۆڵێکی بێ وەڵام دۆڕاون، بەڵام بە ئاوڕدانەوە بۆ ئەنجامەکانی دوو وەرزی رابردووی ئەو یانەیە بە تایبەت لە دەرەوەی یاریگای خۆیان، دەردەکەوێت کە شایانەکان ئەرکیان ئاسان نابێت، ئاتالانتا لە دوایین پێنج یاریی لە دەرەوەی یاریگای خۆیان هیچ یارییەکیان نۆدۆڕاندووە، 14 گۆڵیان کردووە و تەنها سێ گۆڵیان لێکراوە و لە چوار یاریشدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی هیچ گۆڵێکیان لێنەکراوە.

یانە ئیتاڵیەکە بە پێچەوانەوە لە یاریگای خۆیان ئەنجامەکانیان زۆر خراپ بووە، لە کۆی سێ یاریی ئەم وەرزە هیچ یارییەکیان نەبردووەتەوە، کەچی لە چوار یاریی لە دەرەوەی یاریگای خۆیان سێ یارییان بردووەتەوە و لە یارییەکیش بەرامبەربوینە.

بابەتی زیاتر

Back to top button