ئیتاڵیا

بارێلا هۆکاری لەبەرکردنی ژمارە 23 ئاشکرا دەکات

یاریگا- نیکۆڵا بارێلای یاریزانی یانەی ئینتەر میلان پاڵنەرەکانی هەڵبژاردنی ژمارەی درێسەکانی ئاشکرا دەکات.

لە لێدوانێکیدا کە پێگەی Italian Football بڵاوی کردۆتەوە، یاریزانە ئیتاڵییەکە دەڵێت: “درێسی ژمارە 23 بە سرووش وەرگرتن لە لێبرۆن جەیمسەوە دەپۆشم. پێشتر ژمارە 24م دەپۆشی کە ئەو ڕۆژەی مانگە کچەکەمی تێدا لەدایک بوو. لەگەڵ هاوسەرەکەمدا گفتوگۆم کرد و بۆ گڕینی، لە کۆتاییدا ئەویش تێگەشتنی بۆ ئەوە هەبوو و گۆڕیم.”

بارێلا یەکێکە لە ڕەگەزە گرنگەکانی ئەم وەرزەی تیمەکەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی کە پێشەنگی خولی ئیتاڵیان گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button