ئیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر هویسكا

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر هویسكا.

ئەمڕۆ لە یاریگای كامپ نۆو بارسێلۆنا میوانداری هویسكا دەكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 27ی خولی ئیسپانیا.

یانە كەتەلۆنییەكە دەیەوێت یەكسان بوونەكەی ئەتلەتیكۆ بەرامبەر خیتافی بە هەل بزانێت بۆ پاڵەپەستۆ خستنە سەر ئەتلەتیكۆی پێشەنگ و بە بردنەوەیان جیاوازیەكە بۆ چوار خاڵ كەم بكەنەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بەپێی ڕۆژنامەی سپۆرت:

گۆڵپارێز: شتیگن

هێڵی بەرگری: دیست ، مینگوێزا ، دی یۆنگ ، لینگلێت ، ئەلبا

هێڵی ناوەند: بۆسكێتس ، پیدری

هێڵی هێرشبردن: میسی ، دیمبلی ، گریزمان

بابەتی زیاتر

Back to top button