ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیا

پێلێ وەڵامی رۆناڵدۆ دەداتەوە

یاریگا
دوای گەیشتن بە ریکۆردی 770 گۆڵ لە مێژووی تۆپی پێ، پێلێ خاوەنی پێشووی ریکۆردەکە پیرۆزبایی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ خاوەنی ریکۆردە تازەکە دەکات.

ئەفسانەکەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیویەتی ” گەشتێکی زۆر جوانت کردووە، زۆر دڵخۆشم بەم ئاستەی تۆ و هیچ کەسێكیش ناتوانێت ئەم شتە رەت بکاتەوە، تۆمار کردنی ریکۆردێکی نوێ و شکاندنی ریکۆردی گۆڵە فەرمیەکانم لێت پیرۆز بێت، من ئەم وێنەیە بەرامبەر خۆشەویستیەکەم بۆ ئێوە دادەنێم، هەروەها بەرامبەر ئەو خۆشەویستی و هاوڕێیەتیەی کە ساڵانێکە هەمانە “.

رۆناڵدۆ لە یاریی یانەکەی بەرامبەر کالیاری توانی سێ گۆڵ بکات و کۆی گۆڵەکانی لە کاروانی وەرزشی گەیاندە 770 گۆڵی فەرمی.

بابەتی زیاتر

Back to top button