ئیتاڵیا
بەڕێوەبەری وەرزشی یوڤێنتوس داهاتووی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یەكلادەكاتەوە
یاریگا-
ماریۆ باراتیسی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دەنگۆكانی ڕۆشتنی ئەستێرەی یانەكەیان كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی كۆتایی پێهێنا.
دوای كرانە دەرەوەیان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەسەر دەستی پۆرتۆی پورتوگالی زۆربەی سەرچاوەكان دەنگۆی گەڕانەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆیان بۆ ڕیاڵ مەدرید بڵاوكردەوە.
باراتیسی لە لێدوانیدا بۆ تۆڕی سكای سپۆرتی ئیتاڵیا ووتی: ڕۆناڵدۆ كۆڵەكەی سەرەكی پڕۆژەكانی یوڤێنتوسە لە وەرزەكانی داهاتوودا هیچ نیازێكیشمان نیە بۆ ئەوەی بیفرۆشین.
بەڕێوەبەری وەرزشی خانمە پیرەكە ووتیشی: ئێمە شانازی دەكەین كە یاریزانێكی وەك ڕۆناڵدۆمان لە یوڤێنتوس هەیە ، كە پرۆژەی داهاتووی یوڤێنتوسە و پشتی پێدەبەستین بۆ پێكهێنانی تیمی داهاتوو.
شایەنی باسە گرێبەستەكەی دۆن لەگەڵ یوڤێنتوس لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت.