ئه‌وروپائیسپانیا

کەسێکی نزیک لە لاپۆرتا وازی لە پۆستەکەی هێنا

یاریگا
خائومێ خیرۆ، یەکێک لە کەسە نزیکەکانی خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا کە راوێژکاری ئابوری سەرۆکی بلاوگرانا بوو، بە فەرمی وازی لە پۆستەکەی هێنا.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووە، پێش ئەوەی رۆژی چوار شەممەی ئەم هەفتەیە بە شێوەیەکی فەرمی لاپۆرتا وەکو سەرۆکی بارسا دەست بەکار ببێت، یەکێک لە کەسە نزیکەکان و کاریگەرەکانی کە راوێژکاری ئابووری ئەو یانەیەش بوو، وازی لە پۆستەکەی هێنا و تاوەکو ئێستاش هۆکاری ئەم دەست لە کارکێشانەوەیە دیار نیە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە، پێشتر لاپۆرتا بەڵێنی بە خیرۆ داوە کە ببێتە کەسی دووەمی یانەکە، بەڵام لە ناکاو کەسێکی دیکە بۆ ئەم پۆستە دەست نیشانکرا، بۆیە ئەویش بریاریدا واز لە پۆستی راوێژکاری ئابووری یانەکە بێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button