ئیسپانیا

سیمۆنی: دوو دڕندە لە خواری ئێمەوە ئەو شوێنەی ئێمەیان دەوێت

یاریگا-

دیگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی باس لە یەكسان بوونەكەیان دەكات بەرامبەر خیتافی.

خیتافی بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید یەكسان بوون لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 27ی خولی ئیسپانی.

لە دوای یاریەكە سیمۆنی ووتی: یاریەكی باشمان بەرامبەر خیتافی لە گێمی یەكەمدا نەكرد بەڵام لە گێمی دووەم باشتر بووین ، خولی ئیسپانی زۆر سەختە چونكە دوو ڕكابەری سەختمان هەیە ئەوانیش بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدریدن.

هەروەها ووتیشی: ئەوان دوو دڕندەن لە خوارمانەوە كە ئەو شوێنەیان دەوێت كە ئێمە تێیداین.

بە كۆكردنەوەی 63 خاڵ ئەتلەتیكۆ پێشەنگی لالیگای گرتووە و ڕیاڵ مەدرید لە پلەی دووەم دێت بە كۆكردنەوەی 57 خاڵ و بارسێلۆناش بە كۆكردنەوەی 56 خال لە پلەی سێیەمە.

بابەتی زیاتر

Back to top button