ئیتاڵیا

دوشان ڤلاهۆڤیج ریکۆردێکی ٨٥ ساڵەی فیۆرەنتینا دەشکێنێت

یاری ئەمڕۆی نێوان فیۆرەنتینا و بینیڤینتۆ ریکۆردێکی مێژوویی یانەکەی بەخۆیەوە بینی.

ڤیۆلا بە ئەنجامی ٤-١ شکستی بە بینیڤینتۆ هێنا بەڵام هەموو سەرنجەکان لەسەر دوشان ڤلاهۆڤیج بوون کە توانی لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا هاتریک تۆماربکات، بەوەش بوو بە  یەکەم یاریزان لە نیوەی یەکەمی خولی ئیتاڵیدا بتوانێت هاتریک تۆماربکات لە کۆتا ٨٥ ساڵدا.

دواین جار لە ساڵی ١٩٦٤، هێرشبەری سویدی کورت هامرین ئەنجامیداوە بەرامبەر ئەتەلەنتا.

فیۆرەنتینا لەم وەرزەدا ئاستی وەک پێویست نیە و سەرەڕای ئەم سەرکەوتنە، لە پلەی ١٢هەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵی دێت بە ٢٩ خاڵ لە ٢٧ یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button