ئیسپانیائینگڵته‌را

ڤاندەرڤارت: مۆرینهۆ پێی وتم بڕۆ یانەیەکی تر من ئۆزیل دەکڕم

رافایل ڤاندەرڤارت ستایشی راستگۆیی و بوێری خۆزێ مۆرینهۆ دەکات و بەسەرهاتێکیشی دەگێڕێتەوە.

ڤاندەرڤارت بۆ دوو وەرز لە ریاڵ مەدرید لەسەر دەستی مۆرینهۆ مەشقی پێدرا و بۆ talksport وتی

راهێنەرێکی زۆر گەورەیە، بۆ دوو وەرز لەگەڵیدابووم لە مەدرید، ئەو کەسێکی راستگۆیە و زۆربەی زۆری ئەو یاریزانانەی کاریان لەگەڵدا کردووە بە خراپی باسی ناکەن. ئەمەش مانای ئەوەیە هەمیشە یاریزانەکانی دەپارێزێت.

سەبارەت بە رۆیشتنی لە مەدرید ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکە وتی

مۆرینهۆ پێی وتم رافا من ئۆزیل دەکڕم و واباشترە یانەیەکی دیکە بدۆزیتەوە. ئەگەر بشمێنیتەوە  لێرە ئاساییە بەڵام  تۆ لەوە بەتواناتری لەسەر کورسی یەدەگ بیت و یانەیەکی دیکە بدۆزەرەوە، منیش چوومە تۆتنهام

 

ڤاندەرڤارت یاری بۆ یانەکانی ئەجاکس، هامبێرگ، ریاڵ مەدرید، تۆتنهام، ریاڵ بیتس ئەنجامداوە لە پاڵ ١٠٩ یاری نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەی هۆڵەندا. لە ٢٠١٨دا بەیەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button