ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

میسی بۆ دی ماریا: دوایینجارە وەکو رکابەرێک دێمە ئێرە “

یاریگا
دەنگۆکانی چوونی لیۆنێل میسی بۆ ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا تاوەکو دێت گەرمتر دەبێت و ماڵپەرێکی بەڕازیلیش دەنگۆکان گەرمتر دەکات.

ماڵپەری tnt sport brazil گفتوگۆکەی نێوان لیۆنێل میسی گۆڵکاری ئارجێنتینایی بارسێلۆنا و ئانخێل دی ماریای هاونیشتیمانی لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا ئاشکرا دەکات و نوسیویەتی گۆڵکارەکەی بارسا بە هاونیشتیمانیەکەی گووتووە ” دوایینجارە وەکو رکابەرێک دێمە ئەم یاریگایە ” واتە لیۆ مەبەستی ئەوەیە کە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیانەوە دەکات.

تاوەکو ئێستا هیچ کام لەم دوو یاریزانە گفتوگۆی نێوانیان ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئەم دەنگۆیە ماڵپەرە بەڕازیلیەکە هاندەرانی بارسێلۆنای نیگەران کردووە.

Back to top button