ئینگلتەرا

باشترین ڕاهێنەری پریمەرلیگ بۆ مانگی ڕابردوو دەستنیشان کرا

یاریگا- بەشێوەیەکی فەرمی باشترین ڕاهێنەری مانگی ڕابردوو (شوبات)ی پریمەرلیگ دەستنیشان کرا.

پیپ گواردیۆلا توانی خەڵاتەکە بباتەوە لەسەر حیسابی ڕکابەرەکانی وەک نونۆ سانتۆی وڤرهامپتن، سکۆت پارکەری فوڵهام و تۆماس توخێلی چێڵسی.

مان سیتی لە شەش یاریی ئەو مانگەیاندا بەبێ هیچ دۆڕان و شکستێک کۆتاییان پێ هێنا و پێی خۆیان لە پێشەنگ قایمتر کرد.

ئەوە دووەم مانگی لەسەریەکە ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە وەک باشترین ڕاهێنەری مانگ لەم وەرزەی خولەکە دەستنیشان دەکرێت.

پیپ لە مێژووی خۆیدا نۆ جار خەڵاتەکەی بردۆتەوە. ئەو ڕاهێنەرانەی لەو زیاتریان بەدەست هێنابێ بریتین لە سێر ئەلێکس فێرگسۆن 27 جار، ئارسین ڤینگەر 15 جار و داڤید مۆیس 10 جار.

بابەتی زیاتر

Back to top button