ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

فەرمی: یانەیەکی ئیتاڵیا بە هۆی کاری نایاسایی بۆ سێریاسی دابەزێندرا

یاریگا
ئەمڕۆ دادگای ئیتاڵیا لەسەر کاری نایاسایی لە فرۆشتنی یانەی پالێرمۆ، بریاریدا ئەم یانەیە وەرزی داهاتوو لە خولی یانە پلە سێیەکانی ئیتاڵیا یاری بکات.

تۆری هەوڵی سکای سپۆرت بڵاویکردۆتەوە مائۆریتزیۆ زامپارینی خاوەنی یانەی پالێرمۆ بە هۆی ئەوەی کە یانەکەی بە شێوەیەکی نایاسایی بە گروپێکی بازرگانی ئەمریکی فرۆشتووە، دادگای ئیتاڵیا بریاریدا ئەم یانەیە بۆ سێریاسی دابەزێت. دوای بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە بەرپرسانی یانەکە تانەیان لە بریارەکە داوە.

یانەی پالێرمۆ ئەم وەرزە لە سێریابی توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات و لە پلەی سێیەمی ریزبەندی دەبیندرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button