ئه‌وروپائیسپانیا

دوایین زانیاریی لەسەر ئامادەکارییەکانی رامۆس و هازارد

یاریگا
لە دوایین یەکەی راهێنانەکانی ریال مەدرید، هەر یەکە لە سێرخیۆ رامۆس و ئێدین هازارد بە بێ کێشە بەشداریان لە راهێنانەبە کۆمەڵەکانی یانەکەیان کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردووە لە راهێنانە بە کۆمەڵەکانی ئەمڕۆی یانەکەیان هەردوو یاریزان رامۆس و هازارد بەبێ کێشە بەشداریان کردووە، لەلایەکی دیکەوە کارڤاخال و ماریانۆ دیاز بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانیان نەکرد و بە تەنهایی لە هۆڵی وەرزشی سەرقاڵی ئامادەکاری بوون.

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانی زانیاریی دەستکەوتووە هازارد و رامۆس بە ئەگەرێکی زۆرەوە بۆ یاریی هەفتەی داهاتوو بەرامبەر ئێلچێ لە لالیگا لە پێکهاتەی سەرەکی دەبن و بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئاتالانتاش بە تەواوەتی ئامادە دەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button