ئه‌وروپائیسپانیا

هاوێنێکی سەخت چاوەڕێ ریال مەدرید دەکات

یاریگا
رافایل ڤاران، بەرگریکاری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بریاریداوە کۆتایی ئەم وەرزە بە یەکجاری ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

سێرخیۆ سانتۆس رۆژنامەنوس لە رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانیا زانیاریی دەستکەوتووە، بەرگریکارەکەی مێرنگی سەرەڕای ئەوەی کە یاریزانێکی پێکهاتەی سەرەکی یانەکەیەتی و لەلایەن زیدانی راهێنەر گرنگیەکی زۆری پێ دەدرێت، بەڵام ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و دەیەوێت پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات، بۆیە هاوینی داهاتوو ئەرکی بەرپرسانی ئەو یانەیە قورس دەبێت، چونکە پێشبینی دەکرێت رامۆس ئەمیشیان یانەکەی جێبێڵێت.

ڤاران لە ساڵی 2011 پەیوەندی بە ریال مەدرید کردووە و دەنگۆی ئەوەش هەیە کە یانەی مانچێستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button