چامپیۆنزلیگ

سەرەڕای كرانە دەرەوەیان كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی هەر زوو ماڵئاوایی كرد لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

پۆرتۆ توانی لەسەر دەستی یوڤێنتوس خۆی بگەیەنێتە قۆناغی 8ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

سەرەڕای كرانە دەرەوەیان كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توانی گۆڵی یەكەمی یانەكەی درووست بكات و ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار بكات.

بەو ئەسیستەی دوێنێ دۆن كۆی ئەسیستەكانی بۆ 40 ئەسیست بەرزكردەوە بەوەش بوو بە یەكەم یاریزان ئەو ڕێژە گۆڵە درووست بكات و بەوەش بوو بە باشترین گۆڵكار و باشترین گۆڵدروستكاری خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

شایەنی باسە ڕۆنالدۆ لەگەڵ یوڤێنتوس بۆ دووەم وەرز لەسەریەك لە قۆناغی 16ی پاڵەوانیەتیەكە ماڵئاوایی كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button