ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

سێ راهێنەر پاڵێوراون بۆ شوێنگرەوەی یواکیم لۆو

یاریگا
یواکیم لۆو، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دواجار بریاریدا پاش یۆرۆی 2020 واز لە راهێنەرایەتی مانشافت بێنێت و سێ راهێنەریش بۆ شوێنگرەوەی دیاریی کراون.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا بڵاویکردووە کە فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەڵمانیا بیر لەوە دەکاتەوە، دوای وازهێنانی راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەکەیان، هانس فلیک راهێنەری یانەی بایرن میونشن وەکو راهێنەری نوێ هەڵبژاردەکەیان دەست نیشان بکەن.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکە زانیاریی ئەوەشی دەستکەوتووە، هەر یەکە لە یۆرگێن کلۆپ راهێنەری یانەی لیڤەرپوول و ستێفان کۆنتس ئەوانیش دوو بەربژێری دیکەن.

Back to top button