یاریگا

زیدان: بەنزیمه چێژی تۆپی پێە

یاریگا- زینەدین زیدان کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەکەی ئەتڵەتیکۆ مەردید ئەنجام دا و تێیدا بەشێکی تەرخان کرد بۆ پێداهەڵدان بە کەریم بەنزیمهی هێرشبەری.

گۆڵکارە فەڕەنسیەکە کە چەند یارییەکە بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتۆتەوه، چاوەڕێ دەکرێت بەشێوەی سەرەکی بۆ دێربی مەدرید بگەڕێتەوە. لەو بارەیەوه زیدان گوتی: “سەرکێشی به هیچ شتێکەوە ناکەین. ئەگەر گومانێک لە ئارادا هەبێت ئەوە پێم خۆش نیە، چونکە ئەو یاریزانانەی کە یارییان پێ دەکەم پێویستە ٪100 ئامادەبن. ئێمە دەزانین کەریم بەنزیمه چیە. ئەوە نەک تەنها لە ڕووی گۆڵ تۆمارکردنەوە، بەڵکو یاریزانێکی گرنگی ئێمەیە له نێو سیستەمی یانەکە بەتایبەت کاتێک تۆپمان لایە. ئەو یاریزانێکی تایبەتە و ئەوەی لە نێو یارگادا ئەنجامی دەدات بۆ ئەو خەڵکانەی حەزیان لە تۆپی پێیە، بەنزیمه چێژی تۆپی پێیه. ۆ منیش وەک ڕاهێنەر هەروا. ئەوە 10 ساڵە لێرەیە و هەر پێش دەکەوێت. بەنزیمه تایبەتە بۆ هەموو هاندەرانی تۆپی پێ نەک تەنها لە مەدرید.”

کەریم لەم وەرزەی لالیگا 12 گۆڵی تۆمار کردووە و ڕۆژی پێنجشەممە و هەینی ڕاهێنانەکانی ئەنجام داوە بۆ هاوکاریکردنی تیمەکەی زیزۆ بەرامبەر کوڕانی دیگۆ سیمیۆنی.

بابەتی زیاتر

Back to top button