ئینگلتەرا

چاكا لە ئامارێكی خراپ پێشەنگی یاریزانەكانی پریمەرلیگی گرتووە

یاریگا-

گرانیت چاكای سویسری و یاریزانی یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی پێشەنگی یاریزانەكانی پریمەرلیگی گرتووە لە ئامارێكی خراپ.

بێرنلی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەرسیناڵی كرد و یاریەكەشبە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون ، چاكا هۆكاری گۆڵی یەكسانی بێرنلی بوو.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان بەهۆی هەڵەی ڕاستەوخۆی چاكاوە ئەرسیناڵ 8 گۆڵی لێ تۆمار كراوە زیاتر لە هەر یاریزانێكی دیكەی پریمەرلیگ لە 2016ەوە تا ئێستا.

شایەنی باسە ئەرسیناڵ بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ لە ڕیزبەندی دەیەمی پریمەرلیگ دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button