ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بەپەلە:رامۆس وادەیەک بۆ دیاریی کردنی چارەنوسی خۆی دادەنێت

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا هەفتەی داهاتووی قسە لەسەر داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەی دەکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا زانیاریی لە کەسێکی نزیک لە بەرگریکارەکەی مێرنگی دەستکەوتووە، ئەو یاریزانە هەفتەی داهاتووی دیاریی کردووە، بۆ ئەوەی قسە لەسەر داهاتووی خۆی بکات، چونکە گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی چیدیکە یانەکەی چاوەڕێ ئەو ناکات و دەبێت خۆی یەکلایی بکاتەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو هەفتەیەکی چارەنوساز بێت.

رامۆس هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستاش لەگەڵ یانەکەی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەگەیشتووەتە رێکەوتن و دەنگۆیەکیش هەیە یانەکەی جێدێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button