ئینگڵته‌را

كلۆپ: ئەگەر هەر یاریزانێك بیەوێت لیڤەرپول جێبهێڵێت ئەوا من نامەوێت

یاریگا-

یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە ئەستێرەكانی داوای جێهێشتنی لیڤەرپول دەكەن لە ئەگەری نەگەشتنیان بە چامپیۆنسلیگی وەرزی داهاتوو.

لیڤەرپول لە مەترسی نەگەشتن بە چامپیۆنسلیگی وەرزی داهاتوودایە بە جۆرێك لە ئێستادا لە ڕیزبەندی حەوتەم دێت و ئەگەر یانەكانی تۆتنهام و ئەستۆن ڤێلا یاریەكانی ماویانە بیبەنەوە ئەوا ڕێدز دائەبەزێتە ڕیزبەندی نۆیەم.

سەبارەت بەو بابەتە لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یاریەكەیان بەرامبەر فولهام كلۆپ ووتی: یانەكەمان بە باشی لە پریمەرلیگ یاری ناكات ئەمساڵ ساڵێكی سەخت بوو وە ئەوەش دەزانین.

هەروەها ووتیشی: من ڕێز لە هەموو پرسیارەكان دەگرم ، بەڵام من دو دڵ نیم لە ڕۆشتنی چەند یاریزانێك ، ئەگەر یاریزانێك بیەوێت بڕوات چونكە بەشداری چامپیۆنسلیگی وەرزی داهاتوو ناكەین ئەوا من نامەوێت.

ڕۆژی یەك شەممە لە یاریگای ئەنفێڵد لیڤەرپول میوانداری فولهام دەكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 27ی پریمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button