ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

گوێندۆزی بۆ فرۆشتن نمایشدەکرێت

یاریگا-میکێل ئارتێتا راهێنەری یانەی ئارسناڵ ماتیۆ گوێندۆزی یاریزانی یانەکەی دەفرۆشێت و نرخی دیاریکراوە.

ماتیۆ وەک بەهرەیەکی لاوی بەتوانا لەگەڵ گەنەرز ناوی دەرکرد بەڵام هەرزوو ئەستێرەی بەختی کوژایەوە و لەگەڵ هاتنی میکێل ئارتێتاش بەخواستن درا بە هێرتا بەرلین.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئینسایدەر، گەنەرز بڕیاریداوە ئەو یاریزانە نەگەڕێنێتەوە یانەکە پاش کۆتایی هاتنی وادەی خواستنی و دەیفرۆشن بە هەر یانەیەک ٢٥ ملیۆن پاوەند بدات. لەم بابەتەش خودی یاریزانەکە ئاگادارکراوەتەوە. بەڵام پێناجێت خوازیار هەبێت بەو بڕە پارەیە بەهۆی ئەوەی هاوینی ئەمساڵ، ماتیۆ پێدەنێتە کۆتا ساڵی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی باکوری لەندەن.

هاوینی رابردوو، سەرەتا بڕیار وابوو ماتیۆ ببێتە بەشێک لە گرێبەستی گواستنەوەی پارتێی لە ئەتڵەتیکۆوە بۆ ئارسناڵ بەڵام دواتر لەگەڵ ئەتلەتی رێکنەکەوتن و پەیوەندی بە هێرتا بەرلینەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button