ئه‌مریکائه‌وروپاجیهان

یاسایەکی بەرکەوتنی تۆپ بەدەست گۆڕانکاری بەسەرداهات

یاریگا
دوای ئەوەی لە یاریی نێوان فولهام و تۆتێنهام بە هۆی بەرکەوتنی تۆپ بە دەستی یاریزانێکی فولهام، گۆڵێکی ئەو یانەیە رەتکرایەوە.

دوای ئەم رووداوە، ئەنجومەنی یاسادانی نێودەوڵەتی تۆپی پێ بریاریدا، لەمەودوا هەر بەرکەوتنێکی تۆپ بەردەستی یاریزان لەناکاو بکەوێت، دوای ئەم رووداوە هەلێکی گۆڵ کردن دروست ببێت یان هەر ئەو تۆپە ببێتە گۆڵ، ئەوا بە فاول هەژمار دەکرێت و لەمەودوا ئەم یاسایە کاری پێدەکرێت.

سەرەرای گۆڕانکاری لەم یاسایەدا کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ گۆڕانکاریەک لەسەر ئەو حاڵەتە نەکراوە ئەگەر لەناو ناوچەی سزا بەم شێوەیە تۆپ بەردەستی یاریزان بکەوێت ناوبژیوان چ بریارێک دەدات.

Back to top button