ئه‌وروپائیتاڵیا

یاریزانێکی یۆڤێنتۆس دەبێتە سەرۆک شارەوانی

یاریگا
بەم دواییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە کلاودیۆ مارکیزیۆ بەرگریکاری پێشووی یانەی یۆڤێنتۆس دەیەوێت ببێتە سەرۆک شارەوان شاری تۆرین.

دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی خۆپاڵاوتنی بەرگریکارەکەی پێشووی خانمە پیرەکە و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، ئەو یاریزانە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر کاردانەوەی پیشاندا و هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و نوسیویەتی ” باوەڕ پێنەکراوە و ناچارم وەڵامی ئەم گاڵتەجاریە بدەمەوە، سیاسەت بەباتێکی جدیە، تکایە وەرن جدی بین “.

مارکیزیۆ دوای جێهێشتنی ریزەکانی یانەی یۆڤێنتۆس، لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2019 بە یەکجاری وازی لە یاریی کردن هێنا.

Back to top button