ئیسپانیا

بێنزیما: دڵخۆش بووم بە یاریكردن لەپاڵ كریستیانۆ و زێدان وەك برایەكی گەورە وایە بۆ من

یاریگا-

كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی باس لە پەیوەندی خۆی و زەینەدین زێدانی ڕاهێنەر دەكات.

بێنزیما لە چاوپێكەوتنێكیدا بۆ گۆڤاری ئایكۆن ووتی: زێدان وەك برایەكی گەورەم وایە ئەو هەموو كات لە دەرەوەی یاریگا ئامۆژگاریم دەكات.

هەروەها ووتیشی: زۆر دڵخۆش بووم لەگەڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەلام بە ڕۆشتنی وایكرد لە من ڕۆڵێكی جیاوازببینم لەگەڵ یانەكەم ، ڕۆناڵدۆ هەموو ساڵێك 50 گۆڵی تۆمار دەكرد ،ئەو یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی جیهان و دڵخۆش بووم بە یاریكردن لەگەڵی.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كێ نمونەی باڵای ئەوەهێرشبەرە فەڕەنسیەكە ووتی: لە تۆپی پێدا ڕۆناڵدۆی دیاردە بۆ من نمونەی باڵای منە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button