ئیسپانیا
یاریزانێكی دیكەی ڕیاڵ مەدرید تووشی پێكان بوو
یاریگا-
ئەمڕۆ یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا پێكانی ماریانۆ دیازی یاریزانی یانەكەی ڕاگەیاند.
ڕۆژی یەك شەممە لە یاری لوتكەی هەفتەی 26ی خولی ئیسپانیا ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ میوانداری ڕیاڵ مەدرید دەكات.
یانەی ڕیاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: دوای پشكنینە پزیشكیەكان لەلایەن پزیشكەكانی یانەكەوە بۆ ماریانۆ دیاز كراوە دەركەوتووە كە پێكانێكی ماسولكەی هەیە لە قاچی چەپیدا ، ماوەی گەڕانەوەشی پەیوەستە بە چاكبوونەوەیەوە.
شایەنی باسە زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن یاریزانەكە ناتوانێت تا دوو هەفتەی دیكە بگەڕێتەوە یاریگاكان بەمەش یاریزانەكە بەشداری دێربی مەدرید بكات و وا چاوەڕوان دەكرێت بۆ یاری ئەتلانتا بگەڕێتەوە.