ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڤاران ڕیاڵ بەرەو پریمەرلیگ جێ دەهێڵێت

یاریگا- کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید بۆیان ڕوون بۆتەوە کە هەڵوێستەکانی ڕافایل ڤاران بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی تا ئێستا نەرێنیە، هەر بۆیە یانەکە بیر لەوە دەکەنەوە بیفرۆشن.

بە گۆێرەی زانیاریەکانی مانچستەر ئیڤنینگ نیوز، ڤاران دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزە قەڵای سپی جێ بهێڵێت. ئەوەش واتا ساڵێک پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی.

ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەکات کە ئەوە ڕیاڵ ناچار دەکات بە بڕیارەکەی ڤاران، لە ترسی ئەوەی بە خۆڕایی مێرەنگی جێ نەهێڵێت ئەگەر هاتو تا ساڵی داهاتوو بیهێڵنەوە کە ئەوکات لە بەرامبەر چوونیدا لەڕووی داراییەوە سوودمەند نابن.

بابەتی زیاتر

Back to top button