ئینگلتەرا

مانچێستەر سیتی ژمارەیەكی پێوانەیی ئەرسیناڵی یەكسان كردەوە

یاریگا-

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ژمارەیەكی پێوانەیی ئەرسیناڵی یەكسان كردەوە لە خولی ئینگلیزی.

مان سیتی توانی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە وۆلڤەر هامبتۆن لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 29ی پریمەرلیگ.

بەپێی تۆڕی ” ئۆپتا” كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان لە كۆتا 19 یاریدا سیتی بۆ ماوەی یەك خولەكیش لە دواوە نەبووە لە ئەنجامی یاریەكدا لە پریمەرلیگ ، ژمارەكەی ئەرسیناڵی یەكسان كردەوە كە لە ساڵی 1998 ئەوەی ئەنجامدا.

هەروەها 28 یاری یەك لە دوای یەكە یانەكەی پیپ گواردیۆلا تووشی شكست نەهاتووە ( 25 بردنەوە و 3 یەكسان بوون).

شایەنی باسە بە كۆكردنەوەی 65 خال مان سیتی لە ڕیزبەندی یەكەمی پریمەرلیگ دێت و بە جیاوازی 15خال لە مانچێستەر یونایتدی دووەمەوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button