ئینگلتەرا

لیڤەرپول شوێنگرەوەی كلۆپی دەستنیشانكردووە

یاریگا-

یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی شوێنگرەوەی یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەكەی دەستنیشانكردووە.

لەم وەرزەی پریمەرلیگدا ئاستی لیڤەرپول دابەزیووە و بە جۆرێك مەترسی نەگەشتنی بە چامپیۆنسلیگی وەرزی داهاتوو لەسەرە.

بەپێی ڕۆژنامەی ”میرۆر ”ی بەریتانی لیڤەرپول ستیڤن جیراردی ئەفسانەی پێشووی یانەكەی و ڕاهێنەری ئێستای ڕینجەرزی سكۆتلەندی دەستنیشانكردووەلە ئەگەری دەستبەردار بوون لە ڕاهێنەرە ئەڵمانیەكە.

سەرچاوەكە ئاماژەشی بەوە كردووە كە كلۆپ دەیەوێت پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا وەربگرێت.

شایەنی باسە بە كۆكردنەوەی 43 خال لیڤەرپول لە ڕیزبەندی شەشەمی پریمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button