ئه‌وروپائیسپانیا

زیدان لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی یاریی سبەی بڵاوکردەوە

Korek Telecom

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشکرا کرد، کە بۆ یاریی سبەی بەرامبەر ریال سۆسیداد بانگهێشتکراون.

هەژماری فەرمی شایانەکان لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن راهێنەری یانەکەیان بۆ یاریی سبەی بانگهێشتکراون، مارسێلۆ، ئۆدریۆزۆلا، ڤالڤێردی و هەروەها رۆدریگۆ دوای چاکبونەوەیان لە پێکانەکەیان، بانگهێشتی یارییەکە کراون. لە دوایین یەکەی ئامادەکاری ئەو یانەیە هازارد و بێنزێما بە جیا راهێنانیان کردووە و بانگهێشتی یارییەکە نەکراون.

لەلایەکی دیکەوە رامۆس و کارڤاخال ئەوانیش لە پێکانەکەیان چاکنەبونەتەوە و بۆ ئەم یارییەش کە بریارە شەوی داهاتوو کاتژمێر 23 بە کاتی هەولێر بکرێت، بانگهێشت نەکراون.

بابەتی پەیوەندیدار

ئەم بابەتەش بخوێنەوە
Close
Back to top button
error: Content is protected !!