ئه‌وروپا

‎کێ دەتوانێت هالاند بکڕێت؟ ‎رایۆلا وەڵام دەداتەوە

یاریگا-

لەوکاتەی هەموو ئەوروپا چاویان لەسەر ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی یانەی بروسیا دۆرتمۆندە، بەڕێوەبەری کارەکانی ئاشکرای دەکات کە کام یانە دەتوانێت ئەم یاریزانە بکڕێت.

مینۆ رایۆلا لە دواین چاوپێکەوتنیدا چەندین بابەتی گرنگ دەوروژێنێ، رایۆلا سەبارەت بە کۆرۆنا و نرخی یاریزانەكان دەڵێت : لەو باوەڕەدا نیم کۆرۆنا وابکات نرخی یاریزانە باشەکان کەمبێتەوە، ئەستێرە گەورەکان بەردەوام مامەڵەی جیایان لەگەڵ دەکرێت.

یەکێک لەو ئەستێرە گەورانە ئیرلینگ هالاندی نەرویجیە کە ساڵی پێشوو پەیوەندی بە دۆرتمۆندەوە کرد، سەبارەت بە هالاند رایۆلا دەڵێت : هالاند دەبێتە یەکێکیتر لە ئەستێرەکانی داهاتوو وەکو مێسی و رۆناڵدۆ و ئیبراهیمۆڤیج، لە ئێستادا تەنها ١٠ یانەی ئەوروپا توانای دارایی کڕینی هالاند یان هەیە، ٤ یانەی ئینگلتەرا و ٦ یانەی تری ئەوروپی.

پرسیارەکە ئەوەیە ئەو یانانەی رایۆلا باسیان دەکات کام یانەن؟

جێی وەبیر هێنانەوەیە ئەگەر ئەم هاوینە دۆرتمۆند هالاند نەفرۆشێت هاوینی ٢٠٢٢ دەتوانێت بە ٧٠ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی بشکێنێت و یەک لایەنە بڕوات.

بابەتی زیاتر

Back to top button