ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

” بریارەکەی ناوبژیوان شەرمەزاری بوو بۆ ئەو “

یاریگا
ئانتۆنیۆ پێرکاسی، سەرۆکی یانەی ئاتالانتای ئیتاڵیا بە توندی هێرش دەکاتە سەر ناوبژیوانی یارییەکەی بەرامبەر ریال مەدرید لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی لاگازێتادلۆسپۆرت، سەرۆکی یانە ئیتاڵیەکە لەبارەی کارتە سوورەکەی یاریزانی یانەکەی لە یاریی بەرامبەر ریال مەدرید گووتی ” بریارێکی شەرمەزارکەر بوو کاتێک ناوبژیوان کارتی سووری بە رووی یاریزانی ئێمەدا بەرز کردەوە، سەرەتا من پێموابوو کارەتەکەی بە هەڵە بەرز کردووەتەوە، بەڵام دواتر زانیم کە هەڵەی نەکردووە. زوڵمێکی زۆر بەرامبەر ئێمە کرا “.

ئانتۆنیۆ ئەوەشی گووتی ئەگەر تەنها ئەو زولمە بوایە هیچ کێشەمان نەبوو، بەڵام لەم یارییە کاسێمیرۆ شایستەی کارتی سوور کە ئەم کارەی نەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button