ئینگڵته‌را

باوكی ئەلیسۆن لە بەڕازیل خنكا

یاریگا-

شەوی ڕابردوو پۆلیسی بەڕازیل ڕایگەیاند كە باوكی ئەلیسۆن بیكەری بەڕازیلی و گۆڵپارێزی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بە خنكاوی لە باشووری بەڕازیل دۆزراوەتەوە.

دۆرتیۆ ماكادۆ فیلیۆ پشكنەری پۆلیس لە لافراس دو سۆل بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند جۆسێ بیكەری تەمەن 57 ساڵ لە دەریاچەیەك لە نزیك ماڵی خۆیان لاشەكەی بە خنكاوی دۆزراوەتەوە.

ئەلیسۆن لە ساڵی 2018 لە ڕۆماوە پەیوەندی بە لیڤەرپولەوە كرد و لە سالی 2019 بە باشترین گۆڵپارێزی جیهان دەستنیشانكرا.

ئەلیسۆن و باوكی

بابەتی زیاتر

Back to top button