ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

جەمال یاریی کردن بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا هەڵدەبژێرێت

یاریگا
جەمال موسیالا، ئەستێرە لاوەکەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا رایگەیاندووە یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەکات.

موسیالا دوای یاریی یانەکەی بەرامبەر لازیۆ لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ سەبارەت بەوەی ئایا یاریی بۆ کام لە هەڵبژاردەکانی ئینگڵاند یاخود ئەڵمانیا دەکات گووتی ” بێگومان هەمیشە ئارەزووم ئەوەبووە یاریی بۆ ئەو هەڵبژاردەیە بکەم کە زیاتر دەرفەتی یاریکردنم پێ دەدات، بۆیە دوای راوێژێکی زۆر بریارمدا کە درێسی مانشافت هەڵبژێرم و هیوادارم بتوانم ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەم، بۆ ئەوەی بانگهێشتی ئەو هەڵبژاردەیە بکرێم “.

جەمال موسیالا بە رەگەز خەڵکی ئینگڵاندە و پێشتر یاریی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی کردووە و شەوی رابردوو لە یارییەکەی بەرامبەر لازیۆ توانی گۆڵێک تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button